دۆستانی هوونەرمەد و هوونەردۆستی خۆشەویست
تکایە لەم ماڵپەڕەدا ناونووسی (ثبت نام) بفەرموون
سۆران حسەینی - بانە
هایکۆی کوردانه و
کتێبی
( با "با" چیتر نهتانخوسێنێ )
هایکۆ ئهو شیعرهی که گهلێک تایبهتمهندی سهر به خۆی ههیه توانی سنوورهکانی ژاپۆن ببهزێنێ و سهرنجی گهوره شاعیرهکانی جیهان بۆ لای خۆی ڕابکێشێ و ئیلهامیان پێ ببهخشێ و تهنانهت واداریان بکا به هایکۆ نووسین یان لانی کهم هایکۆیان پێ وهر بگێڕێتهوه سهر زمانهکانی خۆیان . تایبهتمهندیهکانی هایکۆ هێنده ڕاکێشهر و هاندهر بوون که دوای وهرگێڕانیش دهتوانن شوێنی خۆیان له زهین و بیری گهلانی دیکهش دا بهجێ بهێڵن و خۆشهویستی یهکی وههایان لا دروست بکهن که هایکۆ له ئهدهبی ئهوانیشدا جێ خۆش بکا و...
بۆ نیلسۆن ماندێللا
تۆ پێئەکەنی
هەموو وڵاتێ سپی پۆش
ددانەکانت
***
تۆ پێئەکەنی
باسی بەهارمان بۆ ئەکەی
شەماڵ هەڵئەکات
***
خۆری پایز
لە ژووهانسبوورک ئاوا دەبێ،
لێرە ئەبێ بە شەو
.سمایل عەزەمی.
پێشکەش بە میوانەکەی ئاویەر ، عەلی ئولفەتی
تۆ لە دەرەوەی
یان ئەم "بەفری شادی"یە،
بێهوودە دەبارێ
س.ع.نامۆ
[ حەیدەر دروستکار]
نوورێک لە دوور
ئەو دیوی ئاسمان دیارە
مانگەشەو
******
رووت کردە ئەولاوە
جوانیت لە شێعر وەڕەس بووە
من ، دەسە پاچە
******
تۆ لێی ئەڕوانی
ئەویش ئەیڕێسێت و ئەیڕێسێت
مێشکت تاڵێکە بە دەسیەوە
بە ناوی خوا
فورمەکانی کورتە شێعری نوێی کوردی
(بەشێک لە لێکۆڵینەوەیەکی بەرین تر)
یەکێ لەو تایبەت مەندییە دەقییانە کە پێکهاتەی شێعری نوێی کوردی لە شێعری سونەتیی شازدەکاتەوە، بابەتی "فوڕم"ە. فورم؛ سووژەیەکی تیوریی ئەدەبییە و ئاراستەکانیشی پۆلین کردنی بەرهەمە هونەرییەکانە لە رووی شکڵی دەرەکی و ناوەڕۆک (دەروون مایە)ەوە لە چەند خانەی بچووک تردا وەک: شێعر و پەخشان؛ شێعری کۆن و نوێ؛ شێعری درێژ و شێعری کورت و ...
بۆ بیبینی دەقی تەواو لەسەر درێژەی بابەت(ادامە مطلب) کلیک فەرموون
پێشەکی
لەو رۆژەوە کە وشەی ھایکۆلە رێگەی زمانی فارسیەوە لای شاعران و ھونەرمەندان و رۆشنبیران و دواتر لای خەڵکی ھۆگری شێعر بانگەشە بووە و وەک فورمێکی زۆر کورتی شێعری ژاپۆن ناسراوە تا ئێستایش زۆر کەس پێ یان وا بووە ھەر شێعرێکی زۆر کورت ھایکۆ یان بە قەولی رەخنەگرانی فارس زمان ((ھایکۆوار)) یانێ شتێک وەکوو ھایکۆ بووە ، ئێمەیش بە پەیڕەوی لەو روانینە زۆر جار ھەر شێعرێکی زۆر کورتمان بە ھایکۆ ناسیوە .
بۆ بیبینی دەقی تەواو لەسەر درێژەی بابەت(ادامە مطلب) کلیک فەرموون